بيانـات

به یاننامەی هەشتی مارس- ڕۆژی جیهانی ژن [kur]

به یاننامەی هەشتی مارس- ڕۆژی جیهانی ژن
7 مارس 2024
نا بۆ جەنگ .. نا بۆ هەڕەشە

  • شەڕ وکوشتار دەیان ساڵە بەردەوامە، و لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لە کۆمەڵکوژییەکەی غەزە و لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ( 30220) هەزار کەس کوژران و(7800 ) بێسەروشوێن بوون. و 12660 هه زار منال کوژران سەرەڕای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی، کوشتاری خەڵکی بیتاوان نەوەستاوە و خوێنڕشتن لە غەزە و کەناری ڕۆژئاوا هەروا بەردەوامە.
  • ئاگری جەنگ نەك تەنها لە فەڵەستین، بەڵکو لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە و جیهاندا، لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە بۆ جەنگی سودان و یەمەن و بۆردومانکردنی عێراق هەموو ناوچەکەی گرتوەتەوە. بەو بۆردومانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە و هەڕەشەکانی جەنگ، مەترسییەکانی ئەم جەنگە جارێکی دیکە ژیانی کۆمەڵگا وێران کردوە و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر ژیانی ژنان داناوە و بارودۆخیان بەرەو خراپتر چوە.
  • خاکی عیراق، بەردەوام مەیدانی جەنگی وێرانکارانە بووە هەر لە جەنگی ۱۹۸۰-۱۹۸۸ بۆ جەنگی کەنداو لە ساڵی ۱۹۹۱، جەنگە یەك لەدوای یەکەکان لە ماوەی گەمارۆی ئابووریدا، جەنگی ۲۰۰۳، شەڕی ناوخۆی ۲۰۰٦-۲۰۰۷، هەروەها شەڕی داعش لە نێوان ساڵانی ۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱۷، جگە لە بۆمباران و پێکدادانە بەردەوامەکان کە هەڕەشە بوون لەسەر ژیانی ژنان و لەسەر بارودۆخی ئەمنی ولات و بوونە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا.
  • ئێمە میللەتی عێراق بەگشتی و ژنان بە تایبەتی، دوو هێندەی باری ناخۆشی جەنگ و ناکۆکییەکان ئازار دەچێژین: لەدەستدانی منداڵ و خۆشەویستەکانمان، زیادبوونی ژمارەی ئەو بێوەژنانەی کە بەهۆی هەژاری و برسێتی و گوشاری کۆمەڵایەتیەوە ناچارکراون دەست بدەنە کاری لەش فرۆشی وبەم شێوەیە ژیانی ئاساییان لێ زەوت کراوە، زیادبوونی ژمارەی منداڵانی بێ داێك وباوك کە لە دۆخێکی هەژاردا دەژین وبێ خانەولانەو ئاوارەبوون، کاریگەری پاشماوەکانی چەکی کۆمەڵکوژی و یۆرانیۆمی پیتێنکراو، بەتایبەتی لەدوای جەنگی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰۳ەوە بەکارهێناران، کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خێزانەکان و دایك و باوکاندا بڵاوکردەوە، ئەم بارودۆخە بووە هۆی لاوازبوون و تەنانەت تێکچوونی یەکسانی نێوان ژن و پیاو و زیادبوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی دژی ژنان. لە ساڵی ۲۰۱٤ بەدواوە چەوسانەوەی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی بەردەوام لەسەر ژنان و کچانی ئێزیدی و ژنانی تر توندتر بوەوە، لەو شەر وپێکدادانانەدا دەستدرێژی سێکسی وەك چەکێك لە شەڕدا لە دژی ژنان بەکارهێنا تا خەڵكی ملکەچی خۆیان بکەن. سەرەڕای ئەوەی ژنانی ئاوارە و ژنانی ناو کامپەکان لە ئاکامی شەڕ و ناکۆکییە بەردەوامەکانەوە ئازار دەچێژن .
  • هەشتی مارسی ئەمساڵ ئەو ڕۆژەیە کە دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە و زەنگی ئاگادارکەرەوە دەدەین بۆ ئەم مەترسییە نزیکە. لەبەر ئەوە ئێمەی ژنانی عێراق، لە ڕۆژی جیهانی ژناندا: ئێمە جەنگ و هەڕەشەی جەنگ و کاریگەرییە خراپەکانی لە گەرمەی جەنگ و پاش جەنگ لەسەر ژیان و ئاسایش و ئاشتیمان ڕەت دەکەینەوە.
  • کۆتایی هێنان بە جەنگ ئامانجی ئێمەیە، وەك ژنان، وەك دایك، وەك مرۆڤ کە ئەرکی بەخشینی ژیانمان پێ سەپێدراوە، کوڕان و کچانمان گەورە دەکەین، پەروەردەیان دەکەین و لە ئەنجامدا دەبنە ئامێری سەربازی بۆ خزمەتی ئەوانەی کە دەیانەوێت بەزەبری هێز و کوشتن جیهان داگیر بکەن.
  • ئێمە دەستێوەردانی دەرەکیمان ناوێت، نامانەوێت پارەی بۆ دابین بکەین یان چەکی پێ بدەین، کە دواجار دەبێتە هۆی ترس و تۆقاندنمان نەك پاراستنمان. ئەوان ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ئێمەیان نییە، ئامانجی دروستکردنی کارگەی زیاتریان بۆ ئێمە و نەوەکانمان نیە. ئامانجیان بۆ دابینکردنی بژێوییەکی شیاو بۆ بێکاران نیە، هەروەها بۆ پاراستنی ڕووبارەکانمان نیە کە بەهۆی وشکەساڵی و پیسبوونی ژینگەوە تێکچوون و بۆ خزمەتی کێڵگەکانمان نیە کە بە هۆی ئاگری جەنگەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بچوك دەبنەوە وتێکدەچن.
  • فێمێنیستەکان لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا جووڵاون بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنگەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی ئێمە کە بەردەوام لە جەنگ دایە. ئێمە بەشێکین لەو هەوڵە. نا بۆ جەنگ و بۆ هەر هەڕەشەیەك بە جەنگ: لە پێناوی بژێوی و ژیانێکی سەلامەتدا، نامانەوێت وەبەرهێنان بۆ جەنگ بکەین، بەڵکو بۆ ڕیشەکێشکردنی هەژاری و نەزانین و نەخۆشی و پاراستنی ژینگەدا خەبات دەکەین.
  • نا بۆ جەنگ لە هەر بەشێکی ئەم جیهانە، نا بۆ جەنگ لە ناوچە پڕ لە ململانێ و ناکۆکەکانی جیهان.
  • بەڵێ بۆ ئاشتی بەردەوام.
  • دەستەی هەشتی مارسی ٢٠٢٤
  • کۆمەلەی لوتسی رۆشنبیری ژنان
  • هاوپەیمانی ئەمانی فێمینیست
  • کۆمەڵەی گشتی بۆ پەرەپێدانی ژنان
  • تیمی نیوه ڕۆ بۆ ڕۆشنبیری و گه شه پێدان
  • سە‌نتە‌ری زانیاری بۆ لێكۆلینە‌وە‌و گە‌شە‌پێدان
  • ريكخراوی کەهرامانە بۆ بەهێزکردنی ژنان

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

زر الذهاب إلى الأعلى